لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن

پۆلیسی گەرمیان: لەسەر سووتانی بارهەڵگرەکان دوو کەس دەستگیر کران

شۆڕش قادری

لە سەر سووتانی بارهەڵگرەکانی کەلار دوو کەس دەستگیر کران و لێکۆڵینەوەکانیش لە رووداوەکە بەردەوامە.

بەربەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 19.7.2026 سێ بارهەڵگر لە یەکێک لە گەڕەکەکانی کەلار ئاگریان گرت و سووتان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، دوای رووداوەکە هێزەکانیان بە خێرایی چوونەتە ئەو شوێنە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، دوو کەس دەستگیر کراون و بە بڕیاری دادوەر، لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

ئاماژە بەوەشکراوە، لێکۆڵینەوەی پۆلیسی گەرمیان بۆ دیاریکردنی هۆکار و هەلومەرجی تەواوی رووداوەکە هێشتا بەردەوامە.