نهێنییەکەی ئاشکرا دەبێت "حوبییە یان توبییە"
“چاویلکە”کەی ماکرۆن هاتەوە بەر باس و خواسی میدیاکان “ئێستا لە دیمەشقە”
فەرهاد حەسەن
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فەڕه‌نسا کە ئێستا بە سه‌ردانێك لە دیمهشقە، سەرەڕای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا و بەسەرکردنەوەی مزگەوتی ئەمەوی، بەڵام چاوی میدیاکان لەسەر ئەو چاویلکەیە بوو کە ماکرۆن لە چاوەکانی کردووە.
چیرۆکی ئەو چاویلکەیە بۆ سەردانەکەی ئێستای ناگەڕێتەوە بەڵکو بۆ مانگی کانوونی دووەمی رابردوودا دەگەڕێتەوە، کاتێک لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس بوو بە “ترێند” و باسێکی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەتایبەتیش لەکاتەی ماکرۆن لە کاتی وتارێکیدا دژی دۆناڵد ترەمپ لەچاوی کردبوو.
بۆ ئێستای سەردانەکی سووریاش کۆشکی ئەلیزێ روونکردنەوەی دا و نهیةییەکەی ئاشکرا کرد و وتەبێژەکەی وتی “ماكرۆن توشی كێشه‌یه‌كی كاتی بووه له یه‌كێك له چاوه‌كانیدا و بوه‌ته هۆی ته‌قینی ده‌مارێكی بچوكی خوێنبه‌ره‌كان و چاوی سوور بۆته‌وه، به‌وه‌ش زیاتر هه‌ستیاری كردوه به‌رامبه‌ر رووناكی، به‌مه‌ش ناچاریكردوه چاویلكه‌ی خۆری به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به‌كاربهێنێت”.
كۆشكی ئه‌لیزه دوپاتیكرده‌وه، كێشه‌ی ته‌ندروستی چاوی ماكرۆن بچوكه و جێگه‌ی نیگه‌رانی نییه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فەڕه‌نسا هه‌ر كه چاوی چاكبوهوه به‌بێ چاویلكه‌كه كاره‌كانی ده‌كات، به‌ڵام به‌كارهێنانی چاویلكه‌ی خۆریی له سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رنجی سیاسی و میدیایی به‌رفراوانی لێكهوتهوه.
ئەوە دووەم روونکردنەوەی ئەو کۆشکەیە لەوەتەی ئەو چاویلکەیە بەکار دەهێنێت، پێشتریش له سه‌ره‌تای مانگی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵ، روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به ده‌ركه‌وتنی ماكرۆن پێشكه‌ش كرد كه چاوی راستی ئاوساو و سور بوه‌وه، پشتڕاستیكرده‌وه كه به‌هۆی ته‌قینی ده‌مارێكی بچوكی خوێنه‌وه بوه و كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی قورس نییه.
ئەوکاتیش لە داڤووس کە وتارەکەی لە دژی دۆناڵد ترەمپ پێشکەشکرد چاویلکەکەی لەچاو بوو، لەوێدا بە دەستەواژە ئینگلیزییە ناودارەکەی “For sure” (بێگومان) جەختی کردبووەوە کە دەبێت ئەوروپا لە بەرامبەر “چەقاوەسووەکان” (Bullies) بوەستێتەوە و بەهێزتر و سەربەخۆتر بێت.
دۆناڵد ترەمپ لەو کاتەدا گاڵتەی بە ماکرۆن کردبوو و وتبووی “تەماشام دەکرد کە چۆن دەیویست خۆی بە توند و رەق نیشان بدات بەو چاویلکە جوانانەوە.”
کاریگەرییە ئابووری و میدیاییەکان دوای رووداوەکەی داڤۆس، خواست لەسەر ئەم جۆرە چاویلکەیە کە لەلایەن کۆمپانیای فەرەنسی (Henry Jullien) بەرهەم دەهێنرێت، بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو زیادیکرد، بە جۆرێک ماڵپەڕی کۆمپانیاکە بەهۆی زۆریی سەردانیکەرانەوە بۆ ماوەیەک لەکارکەوت.
تەنانەت کیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاش، هاتە ناو بابەتەکە و پۆستەرێکی گاڵتەئامێزی شێوەی فیلمی (Top Gun)ی بڵاوکردەوە کە تێیدا خۆی و ماکرۆن وەک فڕۆکەوانی جەنگی نیشان دەدات، ماکرۆنیش کە بە ئینگلیزییەکی باش قسە دەکات، زۆر بە خێرایی وەڵامی دایەوە و وتی: “For sure”.