گەرمیان بەرزترین پلەی دەبێت
لە چەند ناوچەیەکی سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین نمەباران دەبارێت
964+
فهرهاد حهسهن
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە بەشێک لە ناوچەکانی سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین نمەباران دەبارێت.
بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە گشتی ئاسمان نیمچە هەورە، لە ئەنجامی ئەو ناجێگیریەی هەیە پێشبینی نمەباران بۆ بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی بەشی رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی و بەشێک لە ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە سنووریە شاخاوییەکان دەکرێت.
کاریگەری ئەم ناسەقامگیریە لە ئەمڕۆوە تا کاتەکانی شەو بەردەوامی دەبێت، بەراورد بە تۆمارەکانى دوێنێش پلەکانی گەرما نزم دهبێتهوه.
کەشناسی هەرێم باس لەوەدەکات، سبەینێ پێنجشهممه، ئاسمان پەڵەهەور و ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی