پیاوێکی 47 ساڵەیە

حاڵەتێکی تایخوێنبەربوون لە دهۆک تۆمارکرا

شڤان عەبدوڵا – دهۆک

لەروژی دوشەممە 1.6.2026 پیاوێکی تەمەن 47 ساڵان کەدانیشتووی قەزای شنگالە و پیشەی شوانکارییە، سەردانی نەخوشخانەی ئازادی دهۆکی کردووە دوای پشکینین گومانی تایخوێنبەربوونیان لێکردووە.

دوای ناردنی پشکنینەکانی پیاوەکە بۆ بەغدا، ئەنجامەکان بەپۆزەتیف گەڕاونەیەوە و پیاوەکە لەنەخوشخانە خەوێندراوە.

دکتۆر بەختیار ئەحمەد بەڕێوەبەری کاروباری خۆپاراستنی تەندروستی دهۆک بە 964ـی وت، پیاوەکە ئێستا دوخی تەندروستی جێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکدایە و٢ چارەسەری وەردەگرێت.

ئەمە دەبێتە یەکەم حاڵەتی تایخوێنبەربوون بۆ ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ تۆماربکرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی