لە یاریگەی فرانسۆ هەریری

سبەی خولی 44ـەمینی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەدەچێت

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین وتی، سبەی ئاهەنگی دەرچووانی سبەی خولی 44ـەمینی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەدەچێت.

سامان عەبدوڵلا ئەمڕۆ شەممە 22.11.2025 بە 964ی راگەیاند، سبەی یەكشەممە بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، خولی 44ـەمینی ئاهەنگی دەرچووانی قۆناغی کۆتایی بۆ هەردوو خولی یەکەم و دووەم بۆ ساڵی دەرچوونی 2024-2025ـی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەدەچێت.

وتیشی، ئاهەنگەكە لە یاریگەی فرانسۆ هەریری كاتژمێر چواری ئێوارە دەستپێدەكات، كە لەم خولەدا 1950 قوتابی خوێندنی باڵا و پێنج هەزار و 32 قوتابی بەکالۆریۆس بڕوانامەیان پێدەدرێت.

زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر، لە 17 کۆلیژ و 90 بەشی ئەکادیمی پێکهاتووە.