د. بەرهەم ساڵح:

“لەگەڵ ماکرۆن باسمان لە قەیرانە سەرەکییە مرۆییەکان کرد”

فەرهاد حەسەن

د. بەرهەم ساڵح، کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە تۆڕی X نووسیویەتی، ئەمڕۆ لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا کۆبووەتەوە و باسیان لە قەیرانە سەرەکییە مرۆییەکان کردووە.

دەشڵێت “هەوڵەکان بۆ پێشخستنی چارەسەرکردنی کۆچبەران خستووەتەگەڕ بەتایبەتیش بۆ ئەو کەسانەی کە بەناچاری وڵاتەکانیان جێدەهێڵن”.

سوپاسی سەرکردایەتی فەرەنساشی کردووە لە پشتگیریکردنی پەنابەران و هاوبەشی بەهێزی لەگەڵ UNHCR.