دوای پەیوەندییەکەی ترەمپ و بن سەلمان

ئۆپەراسیۆنی کردنەوەی تەنگەی هورمز دەستیپێکردەوە: سعودیە و کوەیت سنووردارکردنی بەکارهێنانی بنکەکانیان هەڵگرت

فەرهاد حەسەن

لە پێشهاتێکی بەرچاودا کە رەنگدانەوەی پەرەسەندنی گرژییەکانی کەنداو، چالاکیی دیپلۆماسی و سەربازی خێرا لە نێوان واشنتۆن و چەند وڵاتێکی ناوچەکەدا سەریهەڵداوە، لە کاتێکدا ئەمریکا هەوڵدەدات پلانی دەریایی خۆی لە ژێر پەردەی ئاسمانی قورسدا دەستپێبکاتەوە، بەڵام بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، سعودیە و کوەیت سنووردارکردنەکانیان لەسەر بەکارهێنانی بنکە و ئاسمانیان بۆ سوپای ئەمریکا هەڵگرتووە، ئەمەش ئاستەنگێک لادەبات کە رێگری لە هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکرد، بۆ رێگەدان بە تێپەڕبوونی کەشتییەکان بەم ڕێڕەوی ئاوییە گرنگەدا.

رۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکاوە، ئاماژەی بەوەکردووە، ئێستا ئیدارەی ترەمپ هەوڵدەدات ئۆپەراسیۆنی رێنماییکردنی کەشتییە بازرگانییەکان بە پشتیوانی دەریایی و ئاسمانی دەستپێبکاتەوە، دوای ئەوەی لەم هەفتەیەدا بۆ ماوەی 36 کاتژمێر کارەکەی راگرتبوو، بەڵام تا ئێستا ڕوون نییە کەی ئۆپەراسیۆنەکە دەستپێدەکاتەوە، هەرچەندە بەرپرسانی پنتاگۆن ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەکرێت هەر لەم هەفتەیەدا دەستپێبکات.

بەرپرسانی سعودیە رایانگەیاندووە، سعودیە و کوێت رێگرییان لە سوپای ئەمریکا کردووە لە بەکارهێنانی بنکە و ئاسمانی خۆیان، دوای ئەوەی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا هێرشەکانی ئێرانیان لە کەنداوی فارس کەمکردەوە وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە ئۆپەراسیۆنی هورمز، ئەو بەرپرسانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، سعودییەکان و وڵاتانی دیکەی کەنداویش نیگەرانن لەوەی کە ئەمریکا پارێزگارییان لەناو گەرمەی پەرەسەندنی ململانێکاندا پارێزگاریان لێناکات.

کاربەدەستانی سعوودیە رایانگەیاندووە کە ترامپ ئێوارەی سێشەممە دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە، ئۆپەراسیۆنەکەی هەڵپەساردووە کە ناوی “ئازادی پڕۆژە”ی لێنراوە، لەو ماوەیەدا شازادە سالمان نیگەرانییەکانی خۆی گەیاندبووە سەبارەت بە سنووردارکردنی بنکە و ئاسمانەکەی وڵاتەکەی ئاگادارکردبووەوە، ئاماژەیان بەوەشکردووە، ترەمپ هەوڵیداوە سەرۆکانی کەنداو رازی بکات ڕێڕەوەکەی پێچەوانە بکاتەوە، بەڵام دواتر لە سۆشیال میدیا رایگەیاندبوو، کە لەسەر داوای پاکستان و وڵاتانی دیکە ڕازی بووە دەستپێشخەرییەکە رابگرێت.

بەپێی وتەی بەرپرسانی ئەمریکا و سعودیە، دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دیکەی نێوان هەردوو سەرکردە، رێگە بە هێزەکانی ئەمریکا دراوە بنکە ئاسمانییەکان لە سعودیە بەکاربهێننەوە.