نەدۆزراوەتەوە

گەڕان بە دوای ئەو گەنجەی لە شارباژێڕ خنکا بەردەوامە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ئەو گەنجەی دوێنێ لە شارباژێڕ خنکا لە ئاوی شاخەسوور تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بە دوایدا بەردەوامە.

فەرهاد ساڵح قائیمقامی شارباژیر بە 964ـی وت، لە دوێنێوە لە شارباژێر بەدوای ئەو گەنجەدا دەگەڕێن هێشتا نەیابدۆزیوەتەوە کە کەوتبووە ئاوی شاخە سورەوە.

تیمی غەواس لە دوکانەوە هاتوون و چاوەڕوانی تیمی غەواسی تەق تەق دەکەن بۆ ئەوەی بە تیمی زیاتر بە دوایدا بەگەڕێن.

گەنجەکە ناوی بڕوا جەزایە و تەمەنی 24 ساڵە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی