مۆلیدەکانی لەکار کەوتبوون

دوو رۆژ بوو نەخۆشخانەیەکی کەرکووک هیچ نەشتەرگەرییەکەی تێدا ئەنجام نەئەدرا


کاروان ساڵحی-کەرکوک

نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبون نەسڕ لە کەرکوک کێشەی کارەبا و مۆلیدەیە هەیە، بەهۆیەوە ماوەی دوو رۆژە هیچ نەشتەرگەریەکی تێدائەنجام نەدراوە، ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە نەشتەرگەری هەبێت رەوانەی نەخۆشخانە حکومییەکانی دیکە کراون، بەڵام بەپێی قسەی سەرچاوەیەک ئەمڕۆ پێنجشەممە کێشەکەیان چارەسەر کراوە.

سەرچاوەیەکی پزیشکی تایبەت لە نەخۆشخانەی ژنان و منداڵبون نەسڕی حکومی بە 964ـی وت، نەخۆشخانەکەیان هێڵی کارەبای فریاکەوتنی “تەواری” هەیە، بەڵام لەسەرچاوەکە کێشەی تەکنیکی تێکەوت، لەگەڵ دوو مۆلیدە و پشتیان بە مۆلیدەکان بەستوە.

وتیشی “بەهۆی ئەوەی مۆلیدەکان زۆر کاریانکردبوو لە کار کەوتن، ئەوە بوو بۆ ماوەی دوو رۆژ نەتواندرا نەشتەرگەری ئەنجام بدرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کێشەیە وایکردبوو نەخۆشەکان رەوانەی هەردوو نەخۆشخانەی ئازادی و کەرکوکی گشتی بکرێن،بەڵام دوای ئەوەی ئەمڕحۆ کێسەکە چارەسەرکرا، نەشتەرگەری کردنیش لە نەخۆشخانەکە ئاسایی بووەتەوە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن