لە زستاندا قوڕ و لیتە، لە هاویندا تۆز و خۆڵ

964 داواکارى سێ گەڕەکى ناحیەى شەمامکى گەیاندە پارێزگارى هەولێر

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

دانیشتوانى سێ گەڕەکى ناحیەى شەمامک کە تەمەنى گەڕەکەکانیان 16 ساڵە، بەڵام بەهۆى ئەوەى قیر و شۆستەیان بۆ نەکراوە، بە دەست قوڕ و لیتەى زستان و تۆزو خۆڵى هاوین گرفتارن.

گەڕەکەکان ئەمانەن:( ئازادى نوێ، تەعجیلى نوێ و بەختیارى).

كارزان ئیبراهیم ماوەیی حەوت ساڵە دانیشتووی گەڕەکى ئازادی نوێیە بۆ 964 وتی،”دوێنی دوو پاسی هاتووچۆی منداڵان بۆ باخچەی ساوایان لەناوەڕاستى گەڕەکەکە لە قوڕدا گیرى خوارد”.

گەرەكەكان تەنیا 10 كیلۆمەتر دوورن لە سەنتەری شاری هەولێرە، بەهەر سێ گەرەك زیاتر لە 1000 خێزان تێێدا نیشتەجێن.

مام موتەلیب محەمەد بە خاكەناسەكەی دکە سەرقاڵى پڕکردنەوەى چاڵێکى گەڕەکەکەیان بوو، بۆ 964 قسەى کرد و وتى،”خێرتان دەگاتێ دەنگمان بگەیەنن با بۆمان چاک بکەن، ئەوە ژیان نیە ئێمە تێیداین، بەردەوام خاکەناسمان لەدەستە خەریکى ئەو شەقامەین”.

964 داواکارى و کێشەى هاوڵاتیانى گەڕەکەکانى شەمامکى گەیاندە، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، هەرچەند ئەو بەڵێنى دڵخۆشکەرى پێ نەبوو بۆیان بەڵام وتى،”کەشفیان بۆ کراوە و شۆستەیان بۆ دەکرێت، بەڵام ئەگەر پارە هەبوو چونکە لە ئێستادا ئەو پڕۆژانەمان راگرتوون”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کێشەی کارەبای چەند گوندێکی شەمامک چارەسەر دەکرێت

کێشەی کارەبای چەند گوندێکی شەمامک چارەسەر دەکرێت