كۆمسیۆنی هەڵبژاردن

“دووبارەی دەكەینەوە بردنەژوورەوەی مۆبایل لە بنكەكانی دەنگدان قەدەغەیە”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 10.11.2025  ئاگادارییەکی گرنگی ئاراستەی دەنگدەران کرد، كە بردنەژوورەوەی مۆبایل لە كاتی دەنگدان قەدەغەیە.

ئەو ئاگادارییەی كۆمسیۆن تەنیا چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی دەنگدانی گشتی دێت، کە بڕیارە سبەی سێشەممە کاتژمێر حەوتی بەیانی دەستپێبكات.

کۆمسیۆن لە ئاگادارییەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە: “بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن و پاراستنی نهێنیی دەنگدان، بەکارهێنانی مۆبایل لەناو وێستگەکانی دەنگدان قەدەغەیە”.

ئەم رێنماییە، كە پێشتریش كۆمیسۆن و لیژنەی ئەمنیی شارەكان جەختیان لێكردووەتەوە و بە بڕیار رایانگەیاندووە بەكارهێنانی مۆبایل لە كاتی دەنگدان قەدەغەیە، دوای ئەوە دێت دوێنێ لە دەنگدانی تایبەتدا چەندین وێنە و ڤیدیۆی كاتی دەنگدانی هێزە ئەمنییەكان لە سۆشیال میدیا بڵاوكرایەوە.

 بردنەوەژوورەوەی مۆبایل و كامێرا بۆ بنكەكانی دەنگدان ...

 بردنەوەژوورەوەی مۆبایل و كامێرا بۆ بنكەكانی دەنگدان قەدەغەیە