دیمەنی ئەو ماتۆڕانەی دەستیانبەسەردا گیراوە.وێنە.هاتوچۆی گەرمیان
لە گەرمیان
دەستگیرا بەسەر 17 ماتۆڕسکیل دا
توانا نەقی
هەڵمەتی دەستبەسەردا گرتنی ئەو ماتۆڕسکیلانە دەستی پێکردووە کە خەڵک بزار دەکەن و تا ءیستا لە گەرمیان دەستگیراوە بەسەر 17 ماتۆڕدا.
هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لەدرێژەی هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئەوماتۆڕ سکیلانەی کە دەبنە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتیان و پێشێلی یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆدەکەن، مەفرەزەکانی هاتوچۆی گەرمیان لە دوێنێوە دەستیان بەسەر 17 ماتۆڕسکیلدا گرتووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت بەئامانجی دابینکردنی هاتوچۆیەکی سەلامەت و وشیارکردنەوەی شۆفێرانی ماتۆڕ سکیل.
ئەم هەڵمەتە دوای بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆی گێچەڵکردن بە چەند پاسێکی گەشتیاران لەلایەن چەند ماتۆڕسوارێکەوە دێت، دواتر ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون توانیویانە لە ماوەیەکی کەمدا ئەو ماتۆڕسوارانە دەستگیر بکەن کە بوونەهۆی بێزارکردنی گەشتیاران و رووبەڕووی یاسایان دەکەنەوە.