خاوەنەکەی چاوەڕێی هاوکارییە

ئەو ئۆتۆمبێلەی لە لۆفەکانی بێخاڵ هەڵدێرا لە شوێنی خۆیەتی

964+

ئاکام غەفور – سۆران

ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەی دوو رۆژ لەمەوبەر لە لۆفەکانی بێخاڵ لە سنووری ئیدارەی سۆران هەڵدێرا و دوو کەسی تێدا بریندار بوو، لە شوێنی خۆیەتی، خاوەنەکەشی چاوەڕێیە خێرخوازان یارمەتی بدەن بۆ هێنانەوەی ئۆتۆمبێلەکەی.

عومەر ئەحمەد، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکەیە و لە نەتەوەی عەرەبە، بە 964ی وت، براکەی بە ئۆتۆمبێلەکەوە هەڵدێراوە و خۆی و ژنەکەی بریندار بوون، ئێستا ژنەکەی بارودۆخی تەندروستی خراپە.

وتیشی، ئەو شوێنەی ئۆتۆمبێلەکەی لێ کەوتووە، زۆر قوڵە و تادانۆی پێویستە، داوای پارەیەکی زۆریش دەکەن و توانای ئەوەی نییە بیهێنتەوە سەرەوە.

حەیدەر حەسەن هاوڵاتییەکی سۆرانە و دەڵێت، دەیانەوێت هاوکاریی ئەو خێزانە بکەن و ئۆتۆمبێلەکە بژێوییان دابین دەکات، لێیان قەوماوە و پێویستە لە رووی ئینسانییەوە یارمەتییان بدەین.

هەروەها خالید حەمەدەمین، کە دراوسێی خاوەنی ئۆتۆمبێلەکەیە، بە 964ی راگەیاند، خێزانەکە هەژارن و کاسبی دەکەن، توانای ئەوەیان نییە ئۆتۆمبێلەکە بهێننە سەرەوە و لێیان قەوماوە، جگە لەوە ژنی پیاوەکەش لە نەخۆشخانەیە و وەزعی باش نییە.

بە گوێرەی لێدوانەکانی خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە، بەهۆی نەمانی ئیستۆپەوە ئۆتۆمبێلەکە هەڵدێراوە و زەرەر و زیانێکی زۆریشی بەرکەوتووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لەسەر رێگای بێخاڵ چەند تاشەبەردێک کەوتوونەتە خوار

لەسەر رێگای بێخاڵ چەند تاشەبەردێک کەوتوونەتە خوار