115 کاروانی حاجیانی هەرێمیش ئامادەن

“لەرێگای وشکانییەوە” یەکەم کاروانی حاجیان لە کەرکوکەوە بەرەو سعودیا بەڕێکەوتن

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

عەلی مەردان بەرێوەبەری دەستەی حەج و عومرەی کەرکوک بۆ 964، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە یەکەم کاروان حاجیانی کەرکوک لەرێگەی وشکانییەوە بەرەو وڵاتی سعودیا بەرێکەوتن.

وتیشی “کاروانەکە تایبەتە بە دەزگای شەهیدانی عێراق و لە 143 کەس پێکهاتوون و بە شەش پاس بەڕێکران”.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئامادەکاری تەواوی راگەیاند بۆ بەڕێکردنی حاجیانی کەرکوک و هەرێمی کوردستان، لە رێگەی وشکانییەوە بۆ ئەم مەبەستەش پلانێکی ئەمنی و لۆجیستی تۆکمە بۆ پاراستنی کاروانی حاجیانی دەگرێتە بەر.

مەروان عانی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییە حکومییەکان لە پارێزگای کەرکووک بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندبوو، کەرکوک وەک وێستگەیەکی سەرەکی، ئاسانکاری بۆ تێپەڕبوونی 115 کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان دەکات، جگە لە 29 کاروانی تایبەت بە پارێزگای کەرکوک کە کۆی گشتییان  هەزارو 382 حاجییە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

"حاجیانی کوردستان تەنیا بەرێگای وشکانی گەشت دەکەن"