دیمەنێکی بازگەکە لە مانگی شوباتی رابردوو کە رێگری لە بارهەڵگرەکان دەکرا.
دڵنیایی لە ناوەکانتان بکەنەوە
کێشەی بازگەکەی مەخمور بۆ هاتوچۆی کاسبکاران چارەسەر کرا
فەرهاد حەسەن
ئیدارەی مەخمور ئاگادارییەکی بۆ گشت کاسبکارانی سەنتەری قەزاکەی بڵاوکردووەتەوە و کێشەی بازگەکەی دەروازەی مەخموری بۆ چارەسەرکردوون پێیان دەڵێت کارئاسانئیان بۆ دەکرێت هاتوچوونیان و هێنانی کەلوپەل و کاڵاکانیان بۆ سەنەری قەزا.
ئیدارەکە دەڵێت، بەمەبەستی رێکخستنی کاروباری بازرگانی و کارئاسانی بۆ هاتوچۆی بارەکان، سەرجەم کاسبکارانی سەنتەری قەزا ئاگادار دەکەنەوە کە پێویستە پێش گواستنەوەی بارەکانیان بۆ ناو مەخمور، سەردانی بازگەی (مەخموور – هەولێر) بکەن. ئەمەش بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە بوونی ناویان لە لیستی رێپێدراوان، تاوەکو رۆژانە بەبێ بوونی هیچ ئاستەنگێک لە بازگەکە تێپەڕبن.
ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو کاسبکارانەی ناویان لە لیستەکەدا نییە یان هەر گرفتێکی کارگێڕییان هەیە، پێویستە سبەینێ یەکشەممە سەردانی دیوانی قایمقامیەتی قەزای مەخموور بکەن، بە مەبەستی تۆمارکردنی ناویان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان.
لە مانگی شوباتی ئەمساڵ کێشەیەک لە بازگەکە بۆ کاسبکارانی ئەم قەزایە دروستبوبوو، بازگەکەی هی حکومەتی عێراق هێنانی کەلوپەل و کاڵاکانی لە کاسبکاران راگرتبوو داوای کردبوو کە پێویستە هۆکاری هێنانی کاڵاکان بۆ بازگەکە روونبکرێتەوە، بەڵام بۆ رۆژی دواتر تاڕاسەیەک کێشەکەیان بۆ چارەسەر کراو و ئێستاش پێویستە کاسبکاران و بازرگانان بەپێی لیستی ئەو ناوانەی لە بازگەکەدا هەیە هاتوچۆی پێدابکەن.