مەسرور بارزانی لەگەڵ هاکان فیدان:

“بە گرنگییەوە باسمان لە پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان کرد”

فەرهاد حەسەن

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی   X بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ دیدارێکی بەرهەمداری لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەنجامداوە، قسەیان لەسەر ئەو پێشهاتانە کردووە کە کاریگەرییان لەسەر ناوچەکە هەیە و باسیشیان لە هەوڵە بەردەوامەکان کردووە، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی فیدراڵی لە عێراق.

دەشڵێت “زیاتر جەختمان لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان و بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تورکیا و ئەوروپا لە رێگەی تۆڕێکی شەمەندەفەرەوە کردەوە”.