پێشتر سکاڵا تۆمار کرابوو

پۆلیسی سلێمانی کەسێکیان دەستگیرکرد بە فێڵ ئۆتومبێلی هاوڵاتییەکی بردبوو

فەرهاد حەسەن

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبارێکی دەستگیرکردووە، بەفێڵ ئۆتومبێلێکی لە هاوڵاتییەک بردبوو.

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەختیاری  بەهاوکاری بنکەی پۆلیسی سەیدساق ئەم تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، دوای ئەوەی هاوڵاتیەک لەبنکەی پۆلیسی بەختیاری لە سلێمانی سکاڵای تۆمارکرد کە ئۆتومبێلەکەی بەفێڵ لێ براوە.

پۆلیس دەڵێت، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی هێزەکانی پۆلیس دەستیپێکرد، پاش کۆکردنەوەی زانیاری پێویست، لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەختیاری و بەهاوکاری بنکەی پۆلیسی سەیدسادق  توانرا تۆمەتبار بەماددەی 456 لەیاسای سزادان دەستگیربکرێت و دەست بەسەر ئەو  ئۆتومبێلەدا بگیرێت کە بەفێڵ لەسکاڵاکاری بردبوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای رێکارە یاساییەکان ئۆتومبێلە دەستبەسەرداگیراوەکە رادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە.