سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم وادەڵێت
“گەرمیان دەکەینە ناوچەیەکی گەشتیاری گەشەسەندوو”
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
پلانێکی ھەشت ساڵە دانراوە بۆ بەرەوپێشچونی گەرمیان لەڕووی گەشتیاریەوە، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمیش دەڵێت،”لەگەڵ ناوچە بازرگانییەکەی گەرمیان دەکەینە شارێکی گەشتیاریش”.
ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم بە 964ـى وت،”پلانێکی ھەشت ساڵی گەشتیاریمان ھەبوو لەگەرمیان بەپێی تایبەتمەندی ناوچەییەکەی کە نزیک رووباری سیروانە و گونجاوە بۆ گەشتیاری، وادەکەین گەشتیار بێتە سنوورەکە بمێنێتەوە”.
“ھاوشان لەگەڵ بازرگانیەکەی، گەرمیان دەکەینە شارێکی گەشتیاری گەشەسەندوو، سنوورەکە بەرەوپێشچونی باشی بەخۆیەوە بینیوە لەڕووی ژینگەییەوە ئەمەش ھاوکارێکی باشە بۆ لایەنە گەشتیاریەکە”، ئەمەل جەلال وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، چەندین پرۆژی گەشتیاری گرنگمان لە کەلار و کفری ئەنجامداوە، یەکێک لەوانە کۆرنیشی مارینایە لەسەر رووباری سیروان لە قەزای کەلار کە گەورەترین چالاکی گەشتیاری تێدایە لەسەر ئاستی عێراق.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر