یەکەم پرۆژەی (گەشتوکاڵ) لە گەرمیان کرایەوە

سەیرانی خۆت بکە و میوەی تازە ببەرەوە

+964

میلاد جەلال

یەکەم پرۆژەی گەشتوکاڵ لە گەرمیان کرایەوە، ئەوەی دێت بۆ سەیران بۆ پرۆژەکە دەتوانێت بەرھەمی تازە و میوەی فرێش لەگەڵ خۆی بباتەوە .

پرۆژەکە دەکەوێتە قەزای رزگاری، لەنزیک مەزاری ئەنفالکراوانی دێبنە.

فارس عومەر، خاوەنی پرۆژەکەیە بە وت،”پرۆژەکە تێکەڵەیەکە لە گەشتوگوزار و کشتوکاڵ، چەند بەشێک لەخۆ دەگرێت، ئەوانەی دێنە ئێرە بۆ گەشت و سەیران، دەتوانن میوەی تازەش لەگەڵ خۆیان ببەنەوە”.

“نزیکەی 50 کەپر و باخێک لەخۆدەگرێت، جگە لەوانەش ھەندێک بەشی ماوە تەواو نەکراوە وەک، بەشی یاریی منداڵان و حەوزی ماسی و باخچەیەکی گەورە”، ئەمە قسەی فارس عومەرە.

ھێرش فەیزوڵا، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری گەرمیان لە بارەی پڕۆژەکە بە 964ی وت،”پرۆژەکە گرنگە بۆ گەرمیان و کاردەکەن لە داھاتوو پرۆژەی دیکەی ھاوشێوە بکەنەوە، جگە لە لایەنە گەشتیارییەکەی، ھەلی کاریش دابین دەکات”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

خاوەن کێڵگە پەلەورییەکانی گەرمیان گردبوونەوە

خاوەن کێڵگە پەلەورییەکانی گەرمیان گردبوونەوە