هەواڵەکان
دوو ساڵە دووسایدی ژینی دارەتوو تەواو نەکراوە
+964
ژووری هەواڵ
دوو ساڵ بەسەر دانانی بهردی بناغهی دوو سایدی شەقامی سەرەکیی گەڕەکی ژینی دارەتوو تێپەڕیوە، تا ئێستا یهك سایدی قیر كراوه، بەڵام هێشتا هیچ هەواڵێک بۆ قیرتاوکردنی سایدی دووەمی نییە، مانەوەی سایدهكهش بە قیرنەکراوی، ژمارەیەک دوکاندار و کاسبکاری زەرەرمەند کردووە.
کەی سایدی دووەمی شەقامی ژین - دارەتوو قیرتاو دەکرێت؟
کێشەی نەبوونی غازی ماڵان لە سلێمانی خەریکە بە تەواوی حەل دەبێت، نەک هەر ئەوە، بەڵکو دوو رۆژی تر بوتڵی دووەمی غاز دابەش دەکرێت.
بوتڵی دووەمی غاز دابەش دەکرێت
هەر حاجییەکی هەرێمی کوردستان ئەمساڵ ناوی بۆ حەج دەرچووبێت، ئەوا لە ئەمڕۆوە بڕی دوو هەزار دۆلاری ئەمریکی وەردەگرێت بە نرخی بانکی ناوەندی، بۆ ئەوەی لەوێ خەرجی خۆی پێ جێبەجێ بکات.
حاجییانی کوردستان دوو هەزار دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندی وەردەگرن
بە ناوی سرکەی شەقڵاوە، سرکەی خراپ و نەشیاوی لە رانیە بە خەڵک فرۆشتووە و کۆگایەکەیشی پڕە لە خۆراکی بەسەرچوو.
لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامی قەزای رانیە ئەمڕۆ کارگەیەکی دروستکردنی ترشیاتیان داخست، کە بەشێوەی بێ مۆڵەت ترشیاتی دروست دەکرد.