بانکی ناوەندی: 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار حه‌واڵه‌ بکە

فەهمی نەبی

بانکی ناوەندی دوو کۆمپانیای دەستنیشان کردووە بۆ ئاڵوگۆڕی حه‌واڵه‌ى دۆلار بە نرخی 132 هەزار دینار.

لەنوێترین بڕیاریدا بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند کە هەردوو کۆمپانیای حه‌واڵه‌ ویسترن یونیون و مونی گرام دەستنیشانکراون کە دۆلار بە نرخی 132 هەزار دینار حه‌واڵه‌ بکات بۆ دەرەوە و ناوخۆی عێراق.

بڕیارەکەی بانکی ناوەندی کە واژۆی عەمار حەمەد خەلەف، جێگری بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی بەسەرەوەیە رۆژی چوارشەممە 1.3.2023 دەرچووە و لەو رێکەوتەوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.