دکتۆرەکانی نەخۆشخانەی شەهید خالد گەرمیانی کارێکی گەورەیان کرد

دڵی وەستا بەڵام پزیشک و کارمەندی ئازا فریای کەوتن و ژیانیان رزگار کرد

شۆڕش قادری

لە گەرمیان هاوڵاتییەک بۆ چەند ساتێک دڵی وەستا و لە لێدان کەوت، پزیشک و کارمەندی ئازا فریای کەوتن و ژیانیان بۆ گەڕاندەوە.

نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهید خالد گەرمیانی ڤیدیۆی ساتی گەیاندنی ئەو هاوڵاتییەی بۆ نەخۆشخانەکە بڵاوکردووەتەوە کە لە کامێراکانی چاودێرییەوە تۆمار کراوە و نووسیویەتی، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک گەیەنرایە ھۆبەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە، کە دڵی لە لێدان کەوتبوو، لەلایەن پزیشکان و کارمەندانی بەشەکەوە توانرا ژیانی رزگار بکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، نەخۆشەکە لە رێگەی ئەنجامدانی چارەسەری پێویست و خێراوە، رزگار کراوە و لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە.