خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون - وێنە؛ ئەرشیفی 964
داتای تەندروستی عێراقە
ئەمساڵ 16 کەس بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە گیانیان لەدەستداوە
ئەحمەد مستەفا
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق بێت لە سەرەتای ساڵی 2026ەوە تا ئێستا 219 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراون و 16 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بەهۆی پەتاکەوە تۆمارکراوە.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتەک ئاماژەی بەوەداوە، تەنیا لە هەفتەی کۆتایی ئەم مانگە 23 تووشبوونی نوێ و 3 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراون.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێ، تیمەکانی چاودێریی پەتایی و دامەزراوە تەندروستییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ڤێتێرنەری و چاودێرییەکان، رۆژانە بەدواداچوون بۆ دۆخی پەتای تای خوێنبەربوون لە سەرجەم پارێزگاکاندا دەکەن.
داتاکە بەمجۆرە بووە؛
1-زیقار: 101 تووشبوو، 8 گیانلەدەستدان.
2-واست: 12 تووشبوو، 2 گیانلەدەستدان.
3-بابل: 10 تووشبوو، 2 گیانلەدەستدان.
4-موسەننا: 19 تووشبوو، 1 گیانلەدەستدان.
5-بەسرە: 19 تووشبوو، 1 گیانلەدەستدان.
6-دیالە: 12 تووشبوو، 1 گیانلەدەستدان.
7-بەغداد بەری کەرخ: 4 تووشبوو، 1 گیانلەدەستدان.
8-میسان: 17 تووشبوو.
9-بەغدا بەری رەسافە: 10 تووشبوو.
10-نەینەوا: 8 تووشبوو.
11-سەڵاحەدین: 3 تووشبوو.
12-کەرکوک: 3 تووشبوو.
13-کەربەلا: 2 تووشبوو.
14-هەولێر: 2 تووشبوو.
15-سلێمانی: 2 تووشبوو.
16- نەجەف: 2 تووشبوو.
17- دیوانییە: 1 تووشبوو.
18- ئەنبار: 1 تووشبوو.