هەفتەی داهاتوو دەهێنرێتە عێراق
ئامادەکارییەکان بۆ رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی دەستیپێکردووە
شۆڕش قادری
ئامادەکارییەکان بۆ رێوڕەسمی ماڵئاوایی و بەخاکسپاردنی تەرمی عەلی خامنەیی لە ئێران دەستیپێکردووە و قەرارە چوارشەممەی هەفتەی داهاتووش بهێنرێتە عێراق.
لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ رێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی عەلی خامنەیی رابەری پێشووی ئێران لە تاران دەکرێت کە بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو، لە مەزارگەی خومەینی بەڕێوەبچێت.
بەپێی پلانەکە، رێوڕەسمەکە رۆژانی شەممە و یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممە لە تاران و قوم ئەنجام دەدرێت، رۆژی چوارشەممە تەرمی خامنەیی دەهێنرێتە کەربەلا و نەجەف و دواتر رۆژی پێنجشەممە 9.7.2026 دەبرێتە شاری مەشهەد و لە مەزارگەی ئیمام رەزا بەخاک دەسپێردرێت.
عەلی خامنەیی لە یەکەم رۆژی هێرشەکانی ئەمساڵی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران کە 28.2.2026 بوو، لە ماڵەکەی خۆی و لە تارانی پایتەخت کرایە ئامانج و لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی خێزانەکەی و فەرماندە باڵاکانی ئێران کوژرا.