لە بەغدا قسەی لەسەر کراوە

قەرارە موچەی زیندانیانی سیاسیی کوردستان هاوتای عێراقییەکان بکرێت

شۆڕش قادری

قەرارە موچەی زیندانیانی سیاسیی کوردستان هاوتای موچەی زیندانیانی سیاسیی عێراق بکرێت.

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ سێشەممە 30.6.2026 عەبدوڵا حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکرانی حکومەتی هەرێم سەردانی عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کردووە و داوای لێ کردووە، موچەی زیندانییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان هاوتای زیندانییە سیاسییەکانی عێراق بکرێت.

لە دیدارەکەدا عەلی زەیدی، پشتیوانی خۆی بۆ داواکارییەکە دەربڕیوە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە، رێکاری یاسایی پێویست لەوبارەیەوە بگرنەبەر.