ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق:

“بڕی 19 ملیار دینار لە پارەی گەندەڵکاران گەڕێندراوەتەوە خەزێنەی حکومەت”

هەژان هادی

تا ئەمڕۆ بڕی 19 ملیار دینار لە پارەی گەندەڵکاران گەڕێندراوەتەوە خەزێنەی حکومەتی عێراق.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کەمێک لەمەوبەر ئاشکرایکرد، کۆی ئەو پارانەی لە چوارچێوەی دۆسیەی گەندەڵی دارایی گەڕێندراونەتەوە بۆ حکومەت، بڕەکەی دەگاتە 19  ملیار دینار.

راشیگەیاندووە، ئەو پارانەی کە گەڕێندراونەتەوە بۆ حکومەت تایبەت بوون بە هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق.

حکومەتی عێراق چەند رۆژێکە قۆڵى لێهەڵماڵیوە و دەستیکردووە بە دەستگیرکردنى گەندەڵکاران و دەستبەسەرداگرتنى پارەکانیان، سەرۆک وەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی ئەمڕۆ لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا، رایگەیاند، هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی گەڕانەوەی تێدا نییە.