لێپێچینەوەی لەدوایە

بەکارهێنانی دەرمانی لەباربردنی کۆرپەلە سنووردار دەکرێ

ئەحمەد مستەفا

بڕیارێک لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەو دەرمانانەی کەوا بەكاردێن بۆ لەباربردنی كۆرپەلە سنووردار کرد، وە بەهیچ شێوەیەك بەبێ راسپاردە و رەچێتەی پزیشكی پسپۆڕی ژنان، نابێت ئەو دەرمانانە بدرێت بە چارەخواز.

بڕیارەکە وەزارەتی تەندروستی بۆ سەرجەم دەرمانخانەکانی هەرێمی کوردستانی ناردووە و ئەم ئێوارەیە 30.6.2026 بڵاوکرایەوە، بەڵام واژۆی نوسراوەکە لە 11.5.2026 کراوە.

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی تەندروستی کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستی و سەندیکاکانی پزیشکان و دەرماسازان و کارمەندان كراوە، ئەو بڕیارە روون کراوەتەوە.

وە باس لەوەکراوە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی كاری پێویست ئەنجام بدەن بە سنورداركردنی بەكارهێنانی ئەو دەرمانانەی کەوا بەكاردێن بۆ لەباربردنی كۆرپەلە و جەخت دەکاتەوە کەوا بەهیچ شێوەیەك بەبێ ڕاسپاردە و ڕەچێتەی پزیشكی پسپۆڕی ئافرەتان نابێت ئەو دەرمانانە بدرێت بەهیچ کەسێک.

وە نابێت بەبێ پزیشکی پسپۆڕی ئافرەتان بدرێت لە دەرمانخانەكان وە نابێت هیچ کۆمپانیا و کۆگایەک ئەو دەرمانانە بدات بە هیچ شوێنێکی نافەرمی، بەپێچەوانەوە بەرپرسیارەتیەکی هەستیارە و ڕێکاری یاسایی وەردەگیرێت.

دەقی نوسراوەکەی وەزارەتی تەندروستی؛

+964صورة من منصة (شبكة):