"ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك بمێننه‌وه مه‌ترسیدارن"
فڕێدانى ئاژه‌ڵى مرداره‌وه‌بوو له نزیك پڕۆژه‌ى ئاوى خاس مه‌ترسی دروستكردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌ند جارێكه له نزیك پڕۆژه‌ى ئاوى خاس له قه‌ڵادزێ ئاژه‌ڵى مرداره‌وه‌بوو له‌لایه‌ن كه‌سانى نه‌ناسراوه‌وه فڕێده‌درێت، به‌ڕێوه‌به‌رى پڕۆژه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ى تاوه‌كو ئێستا فڕێدراون دوورن له سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌كه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك بمێننه‌وه مه‌ترسی بۆ سه‌ر پڕۆژه‌كه و ته‌ندروستى هاوڵاتیان دروست ده‌كه‌ن.
چه‌ند وێنه‌یه‌كی فڕێدانى ئه‌م ئاژه‌ڵانه له سۆشیاڵ میدیاكانى قه‌ڵادزێ بڵاوكراوه‌نه‌ته‌وه و داوا ده‌كه‌ن چاره‌سه‌رێكی ئه‌م دۆخه ترسناكه‌یان بۆ بكرێت.
ئەندازیار مارف مەحمود، بەڕێوەبەرى پڕۆژەى ئاوى خاس بە 964ـى وت، چه‌ندین جاره ئه‌مه دووباره ده‌بێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر زوو كه فه‌رمانبه‌رانيان دێنه ده‌وام به حه‌فاره ده‌یانخه‌نه ژێر گڵ و دواتریش له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه دووباره ده‌كرێته‌وه.
وتیشی “سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ حاڵه‌تێكی فڕێدانى ئاژه‌ڵمان بینی كه مانگایه‌كی مرداره‌وه‌بوو بوو، به‌ڵام ئه‌و شوێنه‌ى لێی فڕێده‌ده‌ن نزیكه‌ى یه‌ك كیلۆمه‌تر له‌سه‌رچاوه‌ى ئاوه‌كه دووره، ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌رى بكه‌ین كاریگه‌رى نابێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌ك بمێنێته‌وه مه‌ترسیداره”.
ئه‌و شوێنه‌ى ئاژه‌ڵه‌كانى لێ فڕێده‌درێت، پێشتر شوێنى كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و پاشماوه‌كان بووه، خه‌ڵكه‌كه راهاتووه هه‌ر له‌و شوێنه ئه‌و لا‌شانه‌ى ئاژه‌ڵ فڕێبده‌ن.
مارف ده‌ڵێت، تاوه‌كو ئێستا نازاندرێت كێن ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، چونكه به دره‌نگانى شه‌و لاشه‌كان فڕێده‌ده‌ن بۆیه ئه‌وان وه‌كو خۆیان چاودێرییان ده‌كه‌ن هه‌ر كه‌سێك بناسرێته‌وه رووبه‌ڕووى یاسای ده‌كه‌نه‌وه.
پێشتر له‌گه‌ڵ قایمقامیش قسه‌یان كردووه كه پێویسته كامێراى چاودێری بۆ ئه‌م شوێنه دابندرێت بۆ ناسینه‌وه‌ى كه‌سەکان و لیژنه‌یه‌كیش راسته‌وخۆ له‌وێوه چاودێری فڕێدانى ئه‌م پاشماوه ترسناكانه بكات.