بەرگری شارستانی: "تیمەکانی نەینەوا هاوکاریمان ناکەن"
ئاگرێکی گەورە لە بناری چیایی قەرەچوغ کەوتووەتەوە و زیانەکانی نەزاندراوە
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئاگرێکی گەورە لە بناری چیایی قەرەچوغ، لەنێوان هەردوو گوندی پالانیان و گەرەسۆر کەوتووەتەوە تاوەکو ئێستا نە کۆنتڕۆڵکراوە نە زیانەکانیشی دەزاندرێن.
راید هێمن ئەحمەد، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی ناحیەی دیبەگە بە 964 ی وت، سێ تیمیان خەریكی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن و تاوەکو ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە بەڵام لە قۆناغی كۆتایی دایە.
وتیشی “بەگوێرەیی هەڵكەوتەی شوێنەكە كاركردن بۆ ئێمە قورسترە چونكە هێشتا خەمڵاندن بۆ زیانەكان نەكراوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی بەرگری شارستانی پارێزگای نەینەوا هاوکاریان ناکەن و ئەوانیش بە مەخمور و دیبەگە تەنیا سێ تیمیان هەیە وەکو پێویست ناتوانن بە م سێ تیمە کۆنتڕۆڵی ئاگرکەوتنەوەکانی سنوورەکە بکەن.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن