"گوڕەکەی 4.7 پلە بووە"

بوومەلەرزەکەی گەرمیان لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش هەستی پێکراوە

964+

شۆڕش قادری

بوومەلەرزەکەی گەرمیان لە شارەکانی پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەستی پێکراوە.

بوومەلەرزەیەکی بەهێز گەرمیانی هەژاند

بوومەلەرزەیەکی بەهێز گەرمیانی هەژاند

ناوەندی بوومەلەرزەزانی زانکۆی تاران بڵاویکردووەتەوە کە بوومەلەرزەکە لە قوڵی 10 کیلۆمەتر لە ژێر زەوەی روویداوە و لە شاری قەسری شیرین و گوندەکانی دەورووبەری هەستی پێکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە کە بوومەلەرزەکە لە 10 کیلۆمەتری خانەقین و 22 کیلۆمەتری قەسری شیرین روویداوە.

پێشتر محەمەد کەمال شارەزای کەشناسی بە 964ـی وتبوو، “کاتژمێر 2:25 خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 1.11.2025 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 پله رێختەر و بە قوڵی 17 کم لەژێر زەوی، قەزای کەلار و دەورووبەری هەژاندووە و چەقی بوومەلەرزەکە، گوندی زەماوەنگەی نزیک کەلار بووه.”

بوومەلەرزە لە سنووری شنگالی دا و هاوڵاتیان هەستیان پێك...

بوومەلەرزە لە سنووری شنگالی دا و هاوڵاتیان هەستیان پێكرد