لە پووچەڵکردنەوەی پیلانی داعش و ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە

964+

پەری ساڵح

📌ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، کە گروپێکی چەکداری د*ا*عـ.ـشی سەربە “ویلایەتی کوردستان”ـی هەڵوەشاندووەتەوە و 22 ئەندامی گروپەکەی دەستگیر کردووە کە پلانیان هەبووە تەقینەوە لە هەڵەبجە ئەنجام بدەن و چاودێری هێزە ئەمنییەکان بکەن و تەقەیان لێبکەن، هاوکات دەست بەسەر چەکەکانیاندا گیراوە.

📌بەرپرسی راگەیاندنی فیرقەی سێ پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق بە 964ـی وت، لە سنوری گوندی بورغلیە و دەنادیش لە قەزای حەویجەی کەرکوک، بە دیاریکراوی لە نێوان پۆلیسی فیدراڵی و فیرقەی هەشتی سوپای عێراق چەکدارانی د.ا.عـ*ـش پەلاماری خاڵێکی پۆلیسیان دا، بەهۆیەوە پۆلیسێک کوژرا.

📌ترەمپ: پێموایە ئێران بەرپرسە لە رووداوی فڕۆکەکەی فلای دوبەی.

📌ترەمپ: ئەو هێرشانەی سعودیە و یەمەن بۆ سەر حـ.ــوو.سییە*کان ئەنجامی دەدەن، بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوەدەچن

📌ترەمپ: بەرزبوونەوەی نرخەکان تێچوویەکی کەمە کە دەیدەین لە پێناو هێشتنەوەی جیهان لە ئارامیدا.

📌ترەمپ: بەمزووانە بە جۆرێک لە جۆرەکان کۆتایی بە جەنگ لە ئێران دەهێنین و نرخەکانیش دادەبەزن.

📌رۆیتەرز: ویلایەتە یەکگرتووەکان هۆشداری دەداتە دامەزراوە داراییە بیانییەکان کە مامەڵە لەگەڵ ئێران دەکەن.

📌گرژییە سەربازییەکانی نێوان سعودیە و حو*سییە*کان توندتر بوونەتەوە؛ لە کاتێکدا حوسییەکان رایانگەیاندووە کە چەندین فڕۆکەخانە، پایگا و دامەزراوەی نەوتییان لە ناوخۆی سعودیە کردووەتە ئامانج، سعودیەش هێرش و ئۆپەراسیۆنێکی دەریایی لە حودەیدە دەستپێکردووە بۆ تێکدانی کۆگاکانی چەک و بەلەمی بۆمبڕێژکراوی ئەوان.

📌وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە سزاکان بەسەر ئێراندا ئەنجامی بەرچاویان هەبووە و ریاڵی ئێرانی دابەزیوە بۆ نزمترین ئاست، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە رژێمی ئێران دەستبەرداری بارودۆخی گەلەکەی بووە و سەرچاوەکانی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردنی تیرۆر بەکاردێنێت، بەوەش بەرپرسە ئەمنییەکان دانیان بەوەدا ناوە کە وڵاتەکەیان لە سەختترین قۆناغی مێژووی خۆیدایە.

📌پارێزگاری ناوچەی موسکۆ: خستنەخوارەوەی 185 درۆنی لە ناوچەکە راگەیاند، هێرشەکە بووەتە هۆی کوژرانی کەسێک و برینداربوونی شەش کەسی تر.

📌راگەیەندراوێکی هاوبەشی 11 وڵات، لە نێویاندا ویلایەتە یەکگرتووەکان، جەخت لەسەر بڕیاردان بۆ گرتنەبەری رێکاری زیاتر دەکاتەوە بۆ راگرتنی چالاکییە تێکدەرەکانی ئێران.

📌ئیمارات پێشێلکردنی سەروەریی خاکی سووریای رەتکردەوە و ئیدانەی کارەکانی ئیسرائیلی کرد بۆ هەڵکۆڵین و دروستکردنی قەڵاوبەندی لە ناوخۆی سووریادا لە چوارچێوەی هێڵی “سۆفا 53″دا.

📌بە سەدان خوێندکار رژانە سەر شەقامەکانی پاریسی پایتەختی فەرەنسا دژی کەمبوونەوەی پاڵپشتی حکومی بۆ ناوەندەکانی خوێندن و گرانبوونی کرێی خوێندن لە زانکۆکان

📌گرژی و ئاڵۆزییەکان لە بارسێلۆنا گەیشتوونەتە لووتکە؛ خۆپیشاندانی بەرفراوان بۆ مافی نیشتەجێبوون و گرانی نرخ بووەتە هۆی دروستبوونی پێکدادان و سووتاندنی بەربەستەکان لە سەنتەری شاردا