بەرنامەی "کورد لەوێ"؛

کەسایەتییەکی دیاری کورد باسی ژیانی غەریبی و هەندەران دەکات

بڵند عەلی

لەیەکەم بەرنامەی پرۆگرامی “کورد لەوێ”، د. دارا جاف کەسایەتییەکی زانستی دیاری کورد لە سکۆتلەندا باسی گرنگییەکانی خوێندن و تێکەڵبوونی کەلتوور و خەباتی کوردایەتی لە هەندەران دەکات.

د. دارا زیاتر لە 40 ساڵە دانیشتووی سکۆتلاندایە و لەسەرەتای ساڵانی هەشتاکان و دوای تەواو کردنی ماستەرەکەی لە زانکۆی گڵاسگۆ، بووەتە مامۆستا، ئەو دەڵیت، “غەریبی وات لێ دەکات کە زیاتر بڕوات بەخۆت هەبێ، ئەگەر توانای قبوڵکردنت هەبێت، زیاتر رێزت لێ دەگیرێت”.

“کاتێک بۆ خوێندن هاتمە ئێرە، کە زانییان لە عێراق موچەیان بڕیوم بە هەردوو دەست دەرگایان بۆ دەکردمەوە، دەیانوت تۆ عیلمت پێیە و سوودت لێ دەبینین”، د. دارا وادەڵێت.

ئەم کەسایەتییە باسی زۆر شتی دیکە لە تاراوگە دەکات، گوێ لە هەموو بەرنامەکە بگرن، بابەتی بەچێژ و سەرنجڕاکێشی تێدایە.