چاکی دەخۆن
هەنار دەمەتەقەی نێوان خاڵ و خوشکەزای گەرمکردووە
964+
ژووری هەواڵ
چاوان چووەتە هەڵەبجە و لە پایتەختی هەنارە لەگەڵ خاڵی کە هەنار ناسێکی باشە بە سەبەتەیە هەنارەوە بۆی دانیشتوون و باسی جۆرەکانی هەنار و باش و خراپی و تامی دەکەن.
عوسمان نوری کە هەم جوتیارە و هەمیش وەک خاڵی چاوانی پێشکەشکار لە فێستیڤاڵەکەیە بە دەمە تەوەیەکی گەرم باسی هەنار دەکان و چاکیشی دەخۆن پێکەوە.
خاڵە عوسمان دەڵێت، هەناری ساڵەخانی خاس هی هەڵەبجەیە و هەموو ماڵێک دەبێت هەناری ساڵەخانی تیادا بێت.
وەک شارەزایەک باسی ئەوە دەکات، هەنار هەم فەنی خواردنی و هەن فەنی لەتکردنیشی هەیە دەبێت لێی بزانی، بۆیە هەنارەکانی لەت کرد و پێکەوە تامیشیان کرد.