شەوی رابردوو چی گوزەرا؟

جوڵاندنی هێز بۆ کوردستان رەتکرایەوە و ترەمپ و سەرۆکی ناتۆش یەکتریان بینی

کاکەڵاو عەبدوڵا

جوڵاندنی هێز بۆ کوردستان رەتکرایەوە و ترەمپ و سەرۆکی ناتۆش یەکتریان بینی، کورت و پوخت پێتان دەڵێین، شەوی رابردوو چی گوزەرا؛

📌 درەنگانی شەوی رابردوو حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، بە ئاژانسی دەنگوباسی عێراقی رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لە جووڵەی یەکەکانی سوپا دەکەن بەرەو کوردستان راست نین

📌 حەیدەر عەبدوی: عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، جەختی لە پاراستنی خەڵکی کوردستان کردووەتەوە، نەک هەڕەشەکردن لێیان

📌 لە کۆشکی بەغدا هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبوونەوە بۆ تاووتوێکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێم و دۆزینەوەی چارەسەر بەپێی دەستوور

📌 نزار ئامێدی سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان و فایەق زەیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادەوەری کرد

📌 لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریاردرا لە 01.12.2026 گفتوگۆیەکی نیشتمانی رێکبخرێت بۆ چارەسەری کێشەکان لەڕێی دەستوورەوە

📌 لیوا یەحیا رەسووڵ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند، ئامادەن بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی زەیدی بۆ ناردنی هێز بۆ هەموو ناوچەکان بە کەرکوکیشەوە

📌 لیوا یەحیا رەسوڵ بە ئاژانسی دەنگوباسی عێراقی وت: عەلی زەیدی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانیداوە بە ناردنی یەکە سەربازییەکان بۆ هەموو پارێزگاکان، لە نێویشیاندا کەرکوک

📌 لیوا یەحیا رەسووڵ: فەرمانمان پێکراوە کاری لە پێشینەمان گرتنی ئەو رێگایانە بێت کە نەوتی لێ بە قاچاغ دەبرێت

📌 لە بەشێک لە شارەکانی رۆژاڤای کوردستان، بەتایبەتی لە شاری قامیشلۆ، هاووڵاتیان رژانە سەر شەقامەکان بۆ پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و بەشێکیان بە چەک و تفاقەوە دەرکەوتن

📌 ئەو خۆپیشاندەرانەی قسەیان بۆ 964 کرد وتیان: ئامادەین بە گیانی خۆمان بەرگری لە باشووری کوردستان بکەین

📌 تانکەرێکی نەوت لە میسر وەرگەڕا و دەستبەجێ تەقییەوە، لە ئەنجامدا کارەساتێکی گەورەی دروستکرد و وەزارەتی تەندروستی میسر دەڵێت: رووداوەکە بووە هۆی کوژرانی 31 کەس و برینداربوونی 21 کەسی دیکە

📌 ئاژانسی هەواڵی تاس لە زاری وەزارەتی بەرگریی رووسیاوە: هێرشێکی بەرفراوانمان لە کیێڤ ئەنجامدا و چەند دامەزراوەیەکی پیشەسازییمان بەئامانجگرت

📌 ئیدارەی سەربازیی شاری کیێڤ رایگەیاند، هێرشەکە مووشەکی بووە و بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوون

📌 کۆشکی سپی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەگەڵ مارک روتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ، لە فلۆریدا کۆبوویەوە و باسی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا و جەنگی ئێرانیان کرد

📌 کۆشکی سپی: ئیدارەی ترەمپ تیمێکی پێکهێناوە بۆ رووبەرووبونەوەی ئەو هەڕەشە سایبەرییانەی لەم دواییانەدا زیادیانکردووە

📌 کۆشکی سپی: بۆ یەکەمجار لەماوەی زیاتر لە 35 ساڵدا سیستمی هەواڵگری و سوپای ئەمریکا یەکەم وەشانی نوێی ئاسایشی ئەیلیکترۆنیان پێدەگات

📌 جارید کوشنەر، نێردەی تایبەتی ئەمریکا رایگەیاند، بەبێ دانوستان لەگەڵ حـ*ـەماس جەنگی غەزە کۆتایی نایەت

📌 جارید کوشنەر: چەکداماڵین لە غەزە، دامەزراندنی حکومەتێکی نوێ و سەپاندنی یاسا کە وەبەرهێنەرەکان رابکیشێت ئەرکێکی زەحمەتە، بەڵام دەبێت هەوڵ بدەین

📌 سعودیە رایگەیاند، حــوسییەکان بە درۆن و مووشەک هێرشیان کردووەتە سەر چەند ناوچەیەکی جیاواز

📌 سعودیە: دوو درۆن و دوو مووشەکی بالیستیکی حــوسییەکانمان تێکشکاند کە ئاراستەی ریازی پایتەختیان کردبوو.