سلێمانی

ئەوەندە لە مێژە هەڵبژاردن کراوە خەڵک بیری نەماوە کەی بووە

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

زیاتر لە دوو ساڵە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان کراوە و هێندە لە مێژە خەڵک بەشێکی هەر بیری نەماوە کەی بووە.

پەیامنێری 964 لەناو سلێمانی پرسیار لەخەڵک دەکات و ئەوانیش دەڵێن نازانن کەی بووە، سەبارەت بەوەی کە ئەگەر خۆیان پەرلەمانتار بن چی دەکەن و چی یاسایەک دەرەکەن دیسانەوە بەشێکیان بێ ئومێدن لەوەی بتوانن تەنانەت ئەوەی لە مێشکیاندایە لە پەرلەمان بیکەن بە یاسا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی