95 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە

ژووری هەواڵ

نرخی نەوت لەچاو دوێنێدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و گەیشتە 95 دۆلار، ئەمە لە کاتێکدایە کە چەند رۆژێکە تا رادەیەک دابەزیوە و هاتە خوار 90 دۆلاریش.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.11.2026، نرخى نەوتى خاوى برێنت بەرمیلێکى بە 95.26 دۆلار مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەڕێژەى 0.65% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

هەرچى نەوتى تەکساسە، بەرمیلێکى بە 84.35 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، حەتمەن ئەمە لە چاو دوێنێدا بە بەڕێژەى 0.67% بەرزتر بووتەوە.

ئەو هۆکارانەشی کە باس دەکرێت و بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی نەوت هێرشی حوسیەکان بووە بۆسەر ریازی پایتەختی سعودیە و هەروەها تەقینەوەی منیش لە دەریا هۆکارێکی دیکەیە.