لە 37 بەنزینخانە دابەش دەکرێت

لە چەند شوێنێکی پایتەخت سەرەیەکی دوورودرێژ بۆ بەنزینی 750 دیناری گیراوە

شۆڕش قادری

کۆتایی هەفتەیە و جەوەکەش ماڵی چوونەدەرەوە و سەیرانە، بۆیە لە چەند شوێنێکی هەولێری پایتەخت سەرەیەکی دوورودرێژ بۆ بەنزینی 750 دیناری گیراوە.

وەک بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 26.11.2026 لە 37 بەنزینخانەی سنووری پارێزگاکە ئەو جۆرە بەنزینە دابەش دەکرێت.

هەر ئۆتۆمبێلێک 40 لیتری پێدەدرێ و  شۆفێرانیش دەبێ، جگە لە کارتی ئەلیکترۆنی سووتەمەنی، کارتی نیشتمانیشیان پێ بێ و ناوی سیانی لە هەردوو کارتەکە دەبێ هاوتای یەک بن، ئەگەرنا بەنزینیان پێ نادرێ.

لیستی ئەو بەنزینخانانەی بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکەن، لە خوارەوە دانراوە؛

لە چەند شوێنێکی پایتەخت سەرەیەکی دوورودرێژ بۆ بەنزینی 750 دیناری گیراوە