رێگای جێگرەوە دیاریکراوە
بەشێک لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە) بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
سبەینێ هەیینی بەشێک لە شەقامی سالمی سلێمانی کە بە سەهۆڵەکە ناسراوە بەمەبەستی کارکردن لە پڕۆژەی ئەندەرپاسی شەقامی سالم دادەخرێت و رێگای جێگرەوە بۆ شۆفێران دیاریکراوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دەڵێت، داخستنەکە لە سایدی ئاراستەی رۆشتنە بەرەو سلێمانی پاڵاس و لە فولکەی سەهۆڵەکەوە تاوەکو تەلاری سالم بەربەست دەکرێت.
ئەنجومەن حسێن، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، شۆفێران دەتوانن کۆڵانی دوای فولکەی سەهۆڵەکە بەکاربهێنن و لەوێوەوە تا پشتی تەلاری سالم بڕۆن، دواتر بێنەوە سەر شەقامە سەرەکییەکە.
بەربەستکردنی شەقامەکە تا کاتێکی نادیارە و بڕیارە دەست بە دروستکردنی ئەندەرپاسی شەقامی سالم بکرێت کە ماوەی 450 رۆژی پێدەچێت و لەکۆتایی ساڵی 2027 تەواو دەبێت، ئەو بودجەیەشی بۆی تەرخانکراوە زیاتر لە حەوت ملیار و 800 ملیۆن دینارە.
پێداچوونهوه: كاكهلاو عهبدوڵا