مانگی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەیە

لە پەیمانگای ناشناڵ بۆ تەکنەلۆجیا پانێڵێک بۆ هۆشیارکردنەوەی خانمان بەڕێوەچوو

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

ئەم مانگە وەک مانگی پەمەیی و مانگی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجەی مەمک دیاریکراوە و بەو بۆنەیەشەوە لە پەیمانگای ناشناڵ بۆ تەکنەلۆجیاـی سلێمانی پانێڵێک بۆ هۆشیارکردنەوەی خانمان بەڕێوەچوو.

کۆژین عەلی دیپلۆما لە شیکاری نەخۆشیەکان بە 964ـی وت، “لە ئێستادا شێرپەنجە نەخۆشییەکی بەربڵاوە لە هەموو جیهان و بەتایبەتیش کوردستان و لە دەرگای هەموو ماڵێک دەدات، بۆیە هۆشداری دەدەینە خانمان بچن پشکنین بکەن بۆ ئەوەی خۆیان لەو نەخۆشییە بپارێزن”.

وتیشی، خواردنە خێراکان هۆکارن بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە بەهەموو جۆرەکانییەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە خانمان خۆیان لە ماددە پلاستیکی و کیماییەکان بەدوور بگرن.

هاوکات هیوا قەرەداغی دیپلۆما لە دەرمانسازی وتی، شێرپەنجەی مەمک لە ژنان و پیاوانیشدا هەیە، بەڵام زیاتر ژنان تووشی نەخۆشییەکە دەبن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

"داهاتی کۆنسێرتەکەم تایبەت دەکەم بە تووشبووانی شێرپەنجە"

بۆ گەشت چوو؛ کەچى لەوێ پشکنینى کرد و دەرکەوت شێرپەنجەی?...

بۆ گەشت چوو؛ کەچى لەوێ پشکنینى کرد و دەرکەوت شێرپەنجەیەتى

بۆ گەشت چوو؛ کەچى لەوێ پشکنینى کرد و دەرکەوت شێرپەنجەی...

بۆ گەشت چوو؛ کەچى لەوێ پشکنینى کرد و دەرکەوت شێرپەنجەیەتى