"مەرجی سەلامەتی تێدا نەبووە"

ئاگری کارگەکەی سەر رێگای هەولێر – کەرکوک کۆنتڕۆڵ کرا

964+

رێباز خدر – هەولێر

ئاگری کارگەکەی سەر رێگای هەولێر – کەرکوک کۆنتڕۆڵ کرا و بەرگری شارستانی هەولێریش دەڵێت، کارگەکە مەرجی سەلامەتی تێدا نەبووە، بۆیە تووشی ئەو رووداوە بووە.

لەسەر رێگای هەولێر – کەرکوک ئاگر لە کۆگایەک کەوتەوە

لەسەر رێگای هەولێر – کەرکوک ئاگر لە کۆگایەک کەوتەوە

نزیک کاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 13.10.2025 لەسەر رێگای هەولێر – کەرکوک و بەدیاریکراوی لەسەر رێگای قوشتەپە – بێستانە، ئاگر لە کارگەیەکی کەلوپەلی کارەبایی کەوتەوە و بەهۆیەوە سێ کۆگا سووتان.

کەمێک لەمەوبەر تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد و شاخەوان سەعید وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە بە 964ـی وت، “کارگەکە مەرجەکانی سەلامەتی تێدا نەبووە، بۆیە تووشی ئەو رووداوە بووە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا زیانەکانی ئاگرەکە بە وردی نەزانراون و لێکۆڵینەوەکانیان لەوبارەیەوە بەردەوام دەبێت.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

وردەکاری رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سەر رێگای کەرکوک – ه...

وردەکاری رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سەر رێگای کەرکوک – هەولێر