دەزگای مین: تەندروستی جێگیرە
کارمەندێکی مین لە گوندێکی سەنگەسەر هەڵدێرا و بریندار بوو
964+
فەرهاد حەسەن
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی، دیمەنی ناو نەخۆشخانەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت ئەوە کارمەندێکی ئەوانە لە بەرزاییەک کەوتووە خوارەوە و بریندار بووە.
رووداوی کەوتنەکە، لە کێڵگەمینی کێلەکەسان لە گوندی تووەسوران سەر بە شارەدێی سەنگەسەر ئەمڕۆ پێنجشەممە روویداوە.
دەزگای مین دەڵێت، بەهۆی سەختیی شوێنی کارکردنی تیمەکانی پاکسازی مین حەمەد حەمەدەمین کارمەندی تیمی یازدەی مینلابەری دەستیی، لە بەرزاییەکەوە دەکەوێتە خوارەوە و بریندار دەبێت. دوای وەرگرتنی فریاگوزاری سەرەتایی مەیدانیی، دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت.
لە ئێستادا باری تەندروستی جێگیرە و نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە.