لە 1ـی تەمووزەوە گۆڕانکارییەکە جێبەجێ دەکرێت

تەندروستی کۆیە شوێنی کلینیکێک و دابەشکردنی دەرمانی گۆڕی

ژێوار خدر

تەندروستی کۆیە بڕیاریدا بە گواستنەوەی کلینیکی راوێژکاری شەهید دکتۆر کاوە و بەشی دابەشکردنی دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بۆ مەڵبەندی تەندروستی شەهید دکتۆر هەندرێن لە گەڕەکی ئیسکان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە رایگەیاند، لە رێکەوتی 1.8.2026ەوە کلینیکی راوێژکاری شەهید دکتۆر کاوە کە دەکەوێتە لای سەنتەری ددان، دەگوازرێتەوە بۆ ناو مەڵبەندی تەندروستی شەهید دکتۆر هەندرێن لە گەڕەکی ئیسکان.

دەشڵێت، شوێنی دابەشکردنی دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکانیش دەگوازرێتەوە بۆ هەمان مەڵبەند، ئەمەش لە چوارچێوەی رێکخستنەوەی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکاندایە بۆ دانیشتووانی شارەکە.