"ماتۆڕێکی ئاو هۆکار بووە"

ئاگر لە دەواجینێک کەوتەوە و 32 هەزار جوچکە سووتان

میلاد جەلال – گەرمیان

بەهۆی شۆرتی کارەبای ماتۆڕێکی ئاو، لە دەربەندیخان ئاگر لە دەواجینێک کەوتەوە و 32 هەزار جوچکە سووتان.

کەیوان ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی دەربەندیخان بە 964ـی  وت، “ئاگادارکراینەوە کە لە ناحیەی باوەخۆشێن ئاگر لە دەواجینێک بەربووە و بەهۆیەوە 32 هەزار مریشک سووتاون”.

“هەموو جوچکەکانی دەواجینەکە سووتاون و هیچی تێدا دەرنەچووە، جگە لەوەش نزیکەی 5 دۆنم پوش و پاوان لە چواردەوری دەواجینەکە سووتاوە، دوای چەند کاتژمێرێک تیمەکانمان توانیان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن”، کەیوان ئەحمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ھۆکاری ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە، لەخوارەوەی دەواجینەکە چەمێک ھەیەو ماتۆڕی ئاوی لێبووە، بەپێی قسەی ئەو کەسانەی لەوێ بوونە ئاگرەکە لە ماتۆڕەکانەوە دروستبووە و تەشەنەیکردووە بۆ دەواجینەکە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری