سلێمانى

بەنزین گرانە و نۆرەى وەرگرتنیشى دوورو درێژە

رازاو محەمەد- سلێمانى

سەرەڕا بەرزبوونەوەى نرخەکەى، سەرە دوورودرێژەکەى وەرگرتنى بەنزینى حکومى لە سلێمانى، شۆفێرانى نیگەران کردووە و داوا دەکەن لایەنە پەیوەندیدارەکان کارەکەیان بۆ ئاسان بکات.

لە ئێستادا، قەیرانى بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین رووى لە هەرێمى کوردستان کردووە، بەنزینى پاڵپشتیکراوى حکومى لیترى بە 750 دینارە، بەڵام سەرە دوورودرێژەکەى وەرگرتنى بەنزینەکە، شۆفێرانى هیلاک و ماندوو کردووە.

حامید محەمەد ئەمین کە شۆفێرێکى تاکسییە و ماوەى زیاتر لە دوو کاتژمێر لە وەرگرتنى بەنزیندا نۆرەى گرتووە، بۆ 964 قسەى کردووە و دەڵێت: سەرەڕاى بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین، بەڵام ویژدانم رێگەى نەداوم کرێى گواستنەوەى سەرنشین زیاد بکەم,

بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین، وایکردووە خواست لەسەر بەنزینى حکومى زیاد بکات، بەڵام نۆرەگرتنى دوورودرێژ، شۆفێرانى نیگەران کردووە، بەتایبەتیش کە ئێستا چلەى هاوینە و پلەکانى گەرما، بەرزن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح