ئەم ئێوارەیە

بومەلەرزەیەک نێوان کەرکوک و سەنگاوی لەرزاند

فەرهاد حەسەن

سیروان ساڵح، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە کە ئەم ئێوارەیە بوومەلەرزەیەک روویداوە و بەهۆیەوە نێوان کەرکوک و سەنگاوی لەرزاندووە.

بومەلەرزەکە له کاتژمێر 05:18 ی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەکاتی کوردستان، بە گوڕی 3.9 پلە بە پێوەری رێختەر و لە قوڵایی هەشت کیلۆمەتر ژێرزەوی نێوان کەرکوک و سەنگاوی لەرزاندەوە.

دەشڵێت “چەقی بومەلەرزەکە لە نزیک تەکیەی جەباری بووە”.