لیژنەکان لە شەش مانگی رابردوودا زیاتر لە 1000 سەردانیان ئەنجام داوە
لە پێباز سێ تۆن و نیو خۆراکی ماوەبەسەرچوو لەناو بران
964+
ژێوار خدر
لیژنە هاوبەشەکانی ناحیەی پێبازی سنووری گەرمیان لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا دەستیان بەسەر سێ تەن و نیو مادەی بەسەرچوودا گرتووە و دواتر لەناویان بردوون.
ناحیەی پێباز رایگەیاند، تیمەکانیان بە وردی چاودێری بازار و شوێنە گشتییەکانیان کردووە و توانیویانە دەست بەسەر سێ تۆن و نیو مادەی جۆراوجۆردا بگرن کە بۆ خواردن و بەکارهێنان نەشیاون و ماوەیان بەسەرچووە.
دەشڵێت، لەو ماوەیەدا، لیژنە هاوبەشەکان زیاتر لە 1000 سەردانیان بۆ دوکان و بازارەکان ئەنجامداوە، ئامانج لەم هەڵمەتانەش پاراستنی تەندروستی هاوڵاتییان و رێگریکردنە لە فرۆشتنی کەلوپەلی خراپ و زیانبەخش.