"دەیانویست بیگوازنەوە هەولێر"
له بازگه‌ی چیمه‌ن ده‌ست به‌سه‌ر یەک ملیار 500 ملیۆن دیناردا گیرا
فەرهاد حەسەن
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕی ملیارێك و 500 ملیۆن دیناری عێراقی له بازگه‌ی چیمه‌ن راگه‌یاند و دەڵێت، هه‌وڵده‌درا پاره‌كه له سلێمانییه‌وه به‌ره‌و شاری هه‌ولێر و به رێگای كه‌ركوكدا به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی فه‌رمی بگوازنه‌وه.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن له لایه‌ن به‌شی كاروباری كۆنتڕۆڵه‌وه به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگاكه ئه‌نجامدراوه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكاره ئه‌منییانه‌یه كه له بازگه ده‌ره‌كییه‌كان په‌یڕه‌وده‌كرێن.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، پاره‌كه له‌به‌رده‌ستی چه‌ند كه‌سێكدا بووه و هه‌وڵیانداوه به‌بێ ره‌زامه‌ندی یاسایی پاره‌كه له سلێمانیه‌وه بۆ هه‌ولێر به رێگای كه‌ركوك بگوازنه‌وه، له‌ئێستاشدا رێكاری یاسایی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر و دۆسیه‌كه ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراوه بۆ ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك دووپاتیكرده‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بێت له ئه‌ركه ئه‌منی و چاودێرییه‌كانی خۆی له ناو بازگه‌كاندا، هه‌روه‌ها چاودێری جوڵه‌ی پاره و كه‌ره‌سته جۆراوجۆره‌كان ده‌كات به گوێره‌ی رێسا و رێنمایی كارپێكراو، هه‌روه‌ها بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری له پارێزگای كه‌ركوك.