ترەمپ رێککەوتنی “چەککردنی حەماس” رادەگەیەنێت وبزووتنەوەکەش کشانەوەی ئیسرائیل دەکاتە مەرج.
دوێنێ شەو چی روویدا؟
ژووری هەواڵ
لە دوێنێ شەوەوە بۆ ئەم بەیانییە هەرچی هەواڵ و پێشهاتی گرنگی جیهان و ناوچەکە روویداوە کورت و پوخت لێرە بیخوێنەوە؛
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەنجومەنی ئاشتی گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ چەککردنی تەواوەتی حـ.*ەماس و هەموو گروپە چەکدارەکانی دیکە لە غـ.*ەزە.
بەرپرسانی ئەمریکا بە رۆیتەرزیان راگەیاند: ئیسرائیل گومانی هەیە حـ.*ەم*اس دەستبەرداری چەکەکانی بێت.
بەرپرسێکی ئەنجومەنی ئاشتی: مەرجەکانی رێککەوتنی غـ.*ەزە لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا بڵاودەکرێنەوە.
بەرپرسێکی ئەنجومەنی ئاشتی: بەپێی رێککەوتنەکە، دەبێت تەواوی چالاکییە سەربازییەکان لە غـ.*ەزە رابگیرێن.
حـ.*ەم*اس راستەوخۆ پێشنیارەکەی رەتکردەوە و رایگەیاند، بێ کشانەوەی ئیسرائیل لە غـ.*ەزە هیچ چەککردنێک روونادات
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ئەنجومەنی ئاشتی گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ چەککردنی تەواوەتی حـ.*ەم*اس و هەموو گرووپە چەکدارەکانی دیکە لە غـ*ەزە.
ئەمریکا سزای بەسەر 6 کەس و لایەندا لە چین، هیندستان، رووسیا و ئێران سەپاند، بەهۆی هاوکاریکردنی سوپای پاسدارانی ئێران.
زیلینسکی رایگەیاند، رووسیا دوای ماوەیەکی درێژ مووشەکێکی بالیستیکی کۆریای باکووری بۆ پێکانی ماڵی خێزانێک لە نزیک ‘کریڤی ریهـ’ بەکارهێناوە.
میسر دەستی بە پشکنینی وردی پاشماوەی ئەو درۆنە کرد کە هێرشی کردە سەر بەندەری دمیات و هۆشداری دەدات لە بڵاوکردنەوەی دەنگۆ، هاوکات سیسی داوای هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەکات.
دوو بەرپرسی باڵای حـ.*ەم*اس رایانگەیاند، رێککەوتنەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل بڕگەکانی تایبەت بە پرسی چەکی بزووتنەوەکە و کشانەوەی قۆناغ بە قۆناغی سوپای ئیسرائیل لە غـ.*ە*زە لەخۆدەگرێت.
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بە ئەگەری هەڵپەساردنی کاندیدکردنی ‘تۆد بلانش’ بۆ پۆستی وەزیری داد کرد، دوای ئەوەی دوو سیناتۆری کۆماری رێگرییان لە دەنگدانێکی یەکلاکەرەوە کرد بۆ پەسەندکردنی پۆستەکەی.
دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا دۆزینەوەی تەرمی 9 کەسیان راگەیاند کە لە چەند رۆژی رابردوودا، لە کاتی هەوڵدانیان بۆ گەیشتن بە شاری ‘سێوتە’ گیانیان لەدەستداوە.
جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا داوای هەڵپەساردنی ئەندامێتی ئیسپانیا دەکات لە ناوچەی شنگن، دوای ئەوەی سەدان کۆچبەری نایاسایی لە مەغریبەوە دزەیان کردە ناو شاری سێوتە.
بەهۆی تەقینەوەی کانێکی خەڵوز لە باشووری پاکستان، 34 کەس گیانیان لەدەستداوە
حکومەتی عێراق بێئاگایی خۆی لە هێرشەکانی ئەمریکا و سعودیە بۆ سەر بارەگاکانی حـ.*ەشـ.*دی شـ.*ەع*بی راگەیاند و بەوەش قسەکانی دۆناڵد ترەمپی رەتکردەوە کە وتبووی هێرشەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا ئەنجامدراون.