رێنمایی نوێی دەرکرد؛ "مەولود و دەفلێدان قەدەغە کران"
ئەوقافی هەولێر ماوەی پرسەدانانی لە سەنتەر و دەوروبەری شار کردە یەک رۆژ
فەرهاد حەسەن
ئەوقافی هەولێر چەند رێنماییەکی نوێی لەبارەی بەرێوەچوونی رێوڕەسمی پرسەدانان بڵاوکردووەتەوە و ماوەی پرسەدانانی سەنتەری شار و دەوروبەری وەکو یەک لێکرد، کە پێویستە تەنیا یەک رۆژ بێت.
بەپێی نووسراوێكی فەرمی، كە بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێر واژۆی کردووە بڕیاردرا کە پرسه له ناوه‌ند و ده‌ورووبه‌ری شار یه‌ک رۆژ ده‌بێت و به هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه‌پێدراو نییه لە پرسه‌ی ژناندا مه‌ولوودنامه، ده‌فلێدان و لاواندنه‌وه هه‌بێت.
هەر بەپێی نووسراوەکە، بۆ ئاسانكاری به‌خێرهێنانی میوانان، پێویسته كورسییه‌كانی هۆڵی پرسه به شێوازێک رێک بخرێت، كه روویان له خاوه‌ن پرسه بێت، جگه له‌وه‌ش له هه‌موو هۆڵه‌كان شوێنی خاوه‌ن پرسه دیاری بكرێت.
پێویستە له رێگه‌ی ئامێری ده‌نگییه‌وه (بڵندگۆ) ده‌نگی قورئانخوێنی هۆڵی پرسه‌ی پیاوان بۆ هۆڵی پرسه‌ی ژنان بگوازرێته‌وه، رێگه‌پێدراویشه ئه‌گه‌ر قورئانخوێندن به ئامێر و میمۆری بێت.
بەپێی رێنماییە نوێییەکان جگه له ئاو، له هه‌ردوو هۆڵی پرسه‌ی پیاوان و ژناندا هیچ خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ک رێگه‌پێدراو نییه و كاتی دانانی پرسەش كاتژمێرێک دوای نوێژی نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات و كاتژمێرێک پێش نوێژی شێوانیش (مه‌غریب) كۆتایی دێت.
جگه له قورئانخوێن كه باجی ئه‌وقافی هه‌یه، ته‌نیا قورئانی پیرۆز ده‌خوێنێ، كه‌سی دیکە بۆی نییه قورئان بخوێنێ یاخود وتار بدات، ده‌بێت خاوه‌ن پرسه یاخود نوێنه‌ری خاوه‌ن پرسه ئه‌و فۆڕمه تایبه‌ته‌ی دیاریكراوه له هۆڵه‌كان و مزگه‌وته‌كان، پڕیبكاته‌وه و تێیدا به‌ڵێن بدا، كه رێنماییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات و له‌دوای ته‌واوبوونی رێوڕه‌سمی پرسه‌ش، هۆڵه‌كه وه‌كوو خۆی راده‌ستی ئه‌وقاف بكاته‌وه.