دوو رۆژ لەمەوبەر "زەیدی"ش لەوێ بوو
فایەق زێدان لە تورکیایە و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە
فەرهاد حەسەن
دکتۆر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ تورکیا، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لە دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەچوو، هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و تورکیا کردەوە لە بوارەکانی دادوەری و یاساییدا کردووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە داڕشتنی میکانیزمێکی نوێ کراوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان دامەزراوە دادوەرییەکانی هەردوو وڵات، بە ئامانجی ئاڵوگۆڕی ئەزموون و هەماهەنگی زیاتر لە دۆسیە یاساییە هاوبەشەکاندا، کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عێراق و تورکیا بکات.
ئەم سەردانەی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری عێراق دوای ئەوە دێت کە رۆژی 28.7.2026 عەلی زەیدی سەرۆ وەزیرانی عێراق شاندێکی باڵا سەردانی ئەم ولاتەیان کردبوو و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان چەند یاداشتنامەیەک و رێکەوتنێکیان لە بوارە جیاوازەکانی نێوان هەردوو ولات واژۆ کرد.